ئه‌یلوول 18, 2024 12:10 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان لە نوێترین ڕاگەیاندراوی دا پێداگری کردوە کە لەدوای پەلاماری داگیرکەران بۆسەر ئامێرگەلی پەیوەندی ڕادیۆیی تاکەکەسی واتە پەیجێر لە لوبنان"یش هەروا هێزمەندانە دڕێژە دەداتە پاڵپشتیەکەی لە کەرتی غەزە.

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە نوێترین ڕاگەیاندراوی دا وێرای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی گەرمی خۆی لەبنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکان کە ڕۆژی سێ شەم گیانیان لەدەست دا چ لە بەرەی باشور لە بلیداو مەجد سەلم و چ ئەو شەهیدانەی کە لەئاکامی دەستدرێژی دەستدرێژی دەگەکارانەو بەربڵاو لەڕێگەی تەقاندنەوەی پەیجێرەکانەوە شەهید بوون لە خوداوەندی مەزنیش داوای چاکبوونەوەی بریندارەکانی کرد.

ئەو ڕاگەیاندراوە دەڵێ ئەمڕۆش هەر وەک هەموو ڕۆژانی رابردوو خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان درێژە دەداتە هەڵمەتە پیرۆزەکەی بەئامانجی لایەنگری لە غەزەو خەڵک و خۆڕاگریەکەی و ئەو ڕەوتەش هەروا درێژەی دەبێ.

حیزبوڵڵا وتویەتی لەدوای تاوتوێی سەرجەم ڕوداوو دەیتاو زانیاریەکانی بەردەست سەبارەت بەو پەلامارە ئێمە دوژمنی زایۆنیست بە بەرپرسیاری بەتەواوی  دەزانین کە بوە هۆی شەهیدو برینداربوونی خەڵکی سڤیل و هەربۆیە دوژمنی دڕندەکار دەبێ چاوەڕوانی وڵامی ئەو قەڵاچۆیە بێ.

خالید بن بەندەری باڵوێزی سعودیا لە ئینگلیزو وەزارەتی دەرەوەی سووریاو حکومەتەکانی کوباو ڤێنەزۆئیلاش ئەو دڕندەکاریانەیان شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ