ئه‌یلوول 21, 2024 10:12 Asia/Tehran

"سەرایا ئەلقودس" لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین، بەرپرسایەتی هێرش بۆسەر پاسی زایۆنییەکان لە لێواری رۆژاوای گرتەئەستۆ.

سەرایا ئەلقودس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە گوردانی جێنینی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی، پاسی هەڵگری شارۆچکەنشینانی زایۆنی لە نزیک شارۆچکەی زایۆنی نشینی "دونان" پێکاوە. لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند، لەو هەڵمەتەدا کە لەوەڵامدانەوە بە جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنی ئەنجامی گرتووە، ژمارێک زایۆنی بریئدار بوون.

میدیاکان سەرلەبەیانی رۆژی هەینی هەواڵی دەسرێژ و هەڵکوتانە سەر پاسێکی هەڵگری شارۆچکەنشینانی زایۆنی لە نزیک جێنین لە لێواری رۆژاوایان بڵاو کردەوە.

سەرپەیڤ