ئه‌یلوول 21, 2024 12:46 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، فەرماندەرێکی پلەبەرزی لە ئەنجامی هێرشی سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینیی رژیمی زایۆنی بۆسەر بەیروت، شەهید بووە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان ڕایگەیاند، حاجی"ئیبراهیم عەقیل" فەرماندەی جەهادیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵا دوای پەلاماری سەرلەئێوارەی رۆژی هەینیی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر "زاحیەی باشور"ی بەیروت شەهید بووە. لە بەیاننامەی حیزبوڵڵا لەبارەی ئەو فەرماندە شەهیدە هاتووە: قودس هەردەم لەنێو دڵ و بیروئەندێشەی ئەودا بوو و خوێندنی نوێژ لە مزگەوتی ئەقسا، گەورەترین ئاواتی ناوبراو بوو."

بزووتنەوە فەلەستینیەکانی حەماس و جەهادی ئیسلامیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەی جیاجیادا، شەهیدبوونی ئیبراهیم عەقیل لە فەرماندەری جەهادیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە هێرشی رژیمی زایۆنی بۆسەر زاحییەی بەیروتیان سەرەخۆشی کرد. بەرەی دیموکراتیک بۆ ڕزگاریی فەلەستینیش پەلاماری ترۆریستیی زایۆنییەکان بۆسەر زاحییەی لوبنانی بەتوندی ئیدانەکرد و ڕایگەیاند؛ ئەو جەنایەتە، ئیرادەی خۆڕاگریی لاواز ناکا.

خۆڕاگریی عێراق، یەمەن و سوریاش ئەو تاوانەی زایۆنییەکانیان بەتوندی شەرمەزار کرد. باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنانیش هێرشی ئاسمانیی دوێنێی سوپای رژیمی زیاۆنی بۆسەر ناوچەی زاحییە لە باشوری بەیروتی ئیدانە کرد. لەئاکامی هێرشی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر بەیروت، تائێستا ١٦ کەس شەهیدو ٢٤کەسی دیکە بریندار بوون.

سەرپەیڤ