ئه‌یلوول 28, 2024 07:22 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەردەوامی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر زاحیەی باشوری بەیروت

میدیاکانی جیهان ڕایانگەیاند کە پەلاماری ئەرتەشی زایۆنیست بۆسەر زاحیەی باشوری بەیروت و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل هەروا بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان ڕژیمی زایۆنیستی شەوی رابردوو لەمیانەی چەند پەکلامار بۆسەر گەڕەکە سڤیل نشینەکانی حارەحریکی زاحیەی باشوری بەیرووت و دەوری شاری هرملی باکوری ڕۆژهەڵاتی لوبنانی کردوونە ئامانج و لەئاکامی دا چەندین بیناو تێک ڕماندوەو ژومارەیەکی لە خەڵکی سڤیلی ئەو دەڤەرانە شەهیدو بریندار کردوون.

میدیاکان وێرای راگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنیست لەو دڕندەکاریانەی دا جگە لە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئیف ٣٥ لە بۆمبی چەپەرشکێنی ٢٠٠٠تۆنیش کەڵکی وەرگرتوە پێداگری کرد کە ژومارەیەکی بەرچاو لەو خەڵکە بەئامانج گیراوەی دەڤەری زاحیەی باشور لەنێو ماڵ و سەرشەقامەکانن و ئیکیپە فریاگوزارەکان سەرقاڵی یارمەتی گەیاندنن بەخەڵکی نێو ئەو بینا کاولکراوانە.

هاوکات لەگەڵ پەلامارەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئەو ڕژیمەش بۆسەر زاحیە بۆردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی باشوو ڕۆژهەڵاتی لوبنان هەروا بەردەوامەو بەپێی ڕاپۆرتی یونیز، فڕۆکەی زایۆنیستەکان چەند دەڤەری سوریشیان کردۆتە ئامانج و دەڤەرەکانی عەین بەعال و سەماعیە و شارٶچکەکانی مەعرەکەو شبریحاش لەماوەی چەند کاتومێری ڕابردوو لەلایەن داگیرکەرانەوە چەند جار پەلامار دران.

سەرپەیڤ