بەیاننامەی ژووری هاوبەشی خۆڕاگری فەلەستین بە بۆنەی ساڵوگەڕی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا / هەڵمەتی حەوتەمی ئۆکتۆبرقەبۆزی دوژمنی لەعەرزدا
ژووری هاوبەشی گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە بۆنەی ساڵوگەڕی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە ووتی: هەڵمەتی حەوتی ئۆکتۆبر وئەوشتەی کە دوای ئەوە قەوما، خاڵی گۆڕانکاری مێژوویی لە خەباتکارای گەلی فەلەستین وئۆمەت بوو کە لە مێژوودا تۆمار دەکرێت وقەبۆزی دوژمنیشی لە عەرزدا
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ژووری هاوبەشی گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە بەیاننامەیخۆی بە بۆنەی ساڵوگەڕی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا جەختی کرد: ئەی ڕوولەکانی نەتەوەی گەورەی فەلەستین وئۆمەتی ئیسکلامی وعەرەبی، یەک ساڵ لە دەسپێکرانی شەڕی باهۆزی ئەقسا کە لە ڕۆژی حەوتەمی ئۆکتۆبرەوە لە غەززە دەسپێکراو کێشرایە سەرانسەری ناوچەکانی جیهان ، تێپەڕیی وهەموو نەتەوە ئازادەکانی جیهان هەدرکام ئەوجۆرەی کە تواناییان بوو ، خۆڕاگریان کرد ، بڕیک بە دانی چەک بە خۆڕاگری وخەبات داکۆکیان لیی کردن وبڕێک یش بە خۆپیشاندانی جەماوەری وپشتیوانیەکانی سیاسی ، کەئەمە خوارترین قۆناخی ئیمانە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە:هەڵمەتی حەوتی ئۆکتۆبروئەوشتەی کە قەوما، خاڵی گۆڕانکاری مێژوویی لە خەباتکاری گەلی فەلەستین وئۆمەت بوو کە لە مێژوودا تۆمار دەکرێت وقەبۆزی دوژمنیشی لە عەرزدا وجارێک بۆ هەمیشە بیروڕای پیشپێگرانە کەلە کاتی دامەزرانی لەدووی داسەپاندنی بوو، تێکشکاند وڕێگای بەرەوڕووی خەباتکارانی ئازادەی ئۆمەت لەمەڕ پەیوەست بوون بە خەباتکارانی فەلەستین وەکوو هەنگاوێک لە ڕێبازی ئازادکرانی فەلەستین بەدەس پیاوانی ئازادە کردەوە. ژووری هاوبەشی گروپەکانی خۆڕاگری وتی کە هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا وئەوەی کە چلۆن نەتەوەیەکی خاوەن ماف کە زۆرساڵە لەژێر گەمارۆ دابووە وبە کەمترین کەرەسە وئامیر وتفاق توانیویەتی ئابەم جۆرە قەبۆزی دوژمن لە غەززە لەعەرز بدات ولەشکەری غەززەتێک بشکینێت ، دوژمنی داگیرکەر وسەرۆکەکانی وڕێکخراوەکانی هەوالگری ئەم ڕژێمەی توشی شوک وسەرلەشێوان کردو بەیارمەتی خودا هێشتا ئاسەواروشوێنهاتی گرینگ وستراتژیکی زۆرلەماوەی ڕۆژان ومانگ وساڵانی داهاتوو چاوەڕیی ئەم ڕژێمەیە. لەمبەیاننامەیەدا هاتووە کە ڕێبەرانی گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە خوێنی پاکی شەهیدان وئیش وئازاروڕەنج وکەسەری ئاوارەکان، یەخسیران وفەلەستینیەکانی ژێر زۆڵم وستەم ئەمەگداردەمیننەوە وبۆ بەرگری کردن لە نەتەوە مسۆگەرانە بەهەموو هەوڵ وتەقالاوە درێژە ئەدات ولەسەر ڕاگیرانی شەڕوجەنایەت لەدژی نەتەوە تاسەمەنددەبێت وهیچکات لە مافی ڕەوای ئەم گەلە چاوپوشی ناکات.