تشرینی یه‌که‌م 14, 2024 12:42 Asia/Tehran
  • مەعاریو: پەلاماری بە خۆفڕی حزبۆڵڵا بۆسەربنکە وناوەندی گولانی دڵهەژێن بوو

گۆڤاری عێبری مەعاریو پەلاماری بەخۆفڕی شەوی یەکشەممەی حزبۆڵڵای لوبنان بۆ سەر بنکە وناوەندی گولانی لەباشووری حەیفای بە سەخت ودڵهەژێن وەسف کرد

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژنامەی زایۆنیستی مەعاریو نووسیی: پەلاماری بە خۆفڕی شەوی ڕابردووی حزبۆڵڵا بۆ سەر ناوەندی گولانی لەباشووری حەیفا، کارەساتێکی سەخت، دڵهەژێن وجیی نیگەرانی بوو بۆ سوپای ئیسرائیل .ئەم گۆڤارە هەروەها نووسیی کە ڕژێمی زایۆنی ئیتر هیچ سیستمێکی بەرگریانەی تایبەتی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ خۆفڕەکانی هاوێژراو بەرەو سەرزەویە داگیرکراوەکان لەلوبنان ، غەززە، سووریا ، عێراق ، ئێران ویەمەن نیە . بە پێی ڕاپۆرتی میدیا عێبریەکان ،ئاماروڕێژەی کوژراوان وبریندارانی ڕژێمی زایۆنی بە هۆی پەلاماری خۆفڕی شەوی یەکشەممەی حزبۆڵلا بۆ سەرناوەندی کۆبوونەوەی سەربازانی زایۆنی لە بنکەی سەربازی تیپی گولانی لە ناوچەی بنیامینا لە باشووری حەیفا چوارکوژراو و٦٧ برینداری لێکەوتەوە. کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی لە سات وچرکەسەرەتاییەکانی ئەم پەلامارە ڕاپۆرتی دابوو بەهۆی تەقینەوەی خۆفڕی حزبۆڵڵا لەنزیک ناوچەی بنیامینا لە باشووری حەیفا ، ٢٠ سەرباز برینداربوونە وکۆپتەرەکان خەرێکی گوێزرانەوەی بریندارانن لە حاڵی برێکیان زۆرشپرزەیە .

 

سەرپەیڤ