خۆپیشاندانی یەمەنییەکان بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستینی و سوورییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i433952-خۆپیشاندانی_یەمەنییەکان_بۆ_پاڵپشتی_کردنی_فەلەستینی_و_سوورییەکان
پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ ببوو بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین و هەروەها هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ گەلی سووریا بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەروەها هاوخەمی و هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ گەلی لوبنان و حیزبوڵا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2024 14:50 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی یەمەنییەکان بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستینی و سوورییەکان

پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ ببوو بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین و هەروەها هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ گەلی سووریا بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەروەها هاوخەمی و هاودەنگی دەربڕین لەگەڵ گەلی لوبنان و حیزبوڵا.

  دانیشتووانی پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ بە هەڵکردنی ئاڵاکانی یەمەن، فەلەستین، لوبنان و هەروەها ئاڵای ئازادی و خۆڕاگرێ و بە گرتنە دەستی وێنەکانی شەهیدانی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا بۆ سەر گەلانی ناوچەکە و لە سەروویانەوە گەلانی فەلەسین لوبنان و سووریایان شەرمەزار کرد.

دانیشتووانی پارێزگاکانی سەعدەی یەمەن پێیانداگرت لەسەر هاودەنگییان لەگەڵ گەلانی فەلەستین، سووریا و لوبنان و خەباتکارانیان. ئەوان هەروەها داوایان لە ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی و هەموو ئازادیخوازانی جیهان کرد کە هەوڵ بدەن بۆ ڕاگرتنی جەنایەتی ژینۆسایدی دژ بە خەڵکی غەززە. خۆپیشاندەرانی یەمەنی جەختیان کرد دوژمنی جەنایەتکاری زایۆنی هەروەها دەستدرێژییەکانی خۆی بە بەشداریی ئەمریکا دژ بە هەموو ناوچەکە پەرە پێ دەدات، بۆ ئەوەی گەڵاڵەی زایۆنی گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێ بە جێ بکات.