یەمەن : ئەمریکا چاوەڕوانی وەڵامی بە بڕشتانەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438342-یەمەن_ئەمریکا_چاوەڕوانی_وەڵامی_بە_بڕشتانەی_هێزە_چەکدارەکانی_یەمەن_بێت
جێگری سەرۆک وەزیرانی یەمەن هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد بە هۆی جەنایەتی دڕندانەی ئەمدواییەی لەم وڵاتە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 28, 2025 10:59 Asia/Tehran

جێگری سەرۆک وەزیرانی یەمەن هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد بە هۆی جەنایەتی دڕندانەی ئەمدواییەی لەم وڵاتە .

محەممەد مفتاح جێگری سەرۆک وەزیرانی یەمەن جەختی کرد: ئەمریکاییەک کە بڕیاربوو دەستدرێژی بۆ سەر غەززە ڕابگرێت، کارێکی بێجگە لە نۆقم بوون لە زەلکاوی یەمەن نەکردووە.  ناوبراو وتی ئەمریکا دەبێ چاوەڕوانی وەڵامی هێزە چەکدارەکان وهۆزە یەمەنیە کان لە هەمبەر ئەم  دڕندەکارییە  بێت.

مفتاح وتی: نە ترامپ ونەکەسانی تر هێچ کات ناتوانن لە سزاکانی ئەم جەنایەتە هەڵبێن . لە پەلاماری ئەمڕۆی فڕٶکە شەڕکەرە ئەمریکیەکان بۆ سەر سەنعا نزیک بە حەفتا کەس گیانیان لەدەس دا.