ئاهەنگ گیڕانی سەرکەوتنی یەمەنیەکان لە سەعدە
هەزاران کەس لە خەڵکی سەعدە لە باکووری یەمەن لە وەڵام بە داوای سەیید عەبدولمەلیک بەدرەدین حۆسی ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا هاتنە ناو شەقامەکان و بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو" سەرکەوتن بەسەر ئەمریکا" یان کردە جێژن.
هەزاران کەس لە خەڵکی سەعەدە لە باکووری یەمەن لە وەڵامدانەوە بە داواکاری سەیید عەبدولمەلیک بەدرەدین حۆسی ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا هاتنە ناو شەقامەکان و بەبەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو " سەرکەوتن بەسەر ئەمریکایان کردە جێژن. خەڵکی سەعدە لەم خۆپیشاندانە دا کە لەژێر ناوی " یارمەتی غەززە" ... بە یارمەتی خودا ئەمریکامان شکست دا وئیسرائیلیش شکست ئەدەێن ، بەڕێوەچوو ، لەسەر بەردەوامکرانی پشتیوانی لە خەڵکی غەززە وفەلەستین پیداگریان کرد.
خۆپیشاندەرانی یەمەنی ئاڵاکانی فەلەستین یان شەکاندەوە ووێنە وفیلمی فەرماندە شەهیدەکانی خۆڕاگری لەوان سەیید حەسەن نەسروڵڵا، ئیسماعیل هەنیە ومحەممەد ئەلزەیفیان لەدەس دابوو.