هۆشداریدان لە بارەی لاوازکرانی " ئانڕوا"/ شەڕی گشتداگر لە دژی فەلەستینیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438748-هۆشداریدان_لە_بارەی_لاوازکرانی_ئانڕوا_شەڕی_گشتداگر_لە_دژی_فەلەستینیەکان
سەرۆکی ناوەندی نێودەوڵەتی قودس بە ئاماژەدان بە جمووجوڵی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ڕێکخراوی فریاکەوتن وکاردۆزێنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان" ئانڕوا" وتی ئەم کارەی رژێمی زایۆنی بە مانای شەڕی گشتداگر لە دژی هەموو فەلەستینیەکانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 12, 2025 11:40 Asia/Tehran
  • هۆشداریدان لە بارەی لاوازکرانی

سەرۆکی ناوەندی نێودەوڵەتی قودس بە ئاماژەدان بە جمووجوڵی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ڕێکخراوی فریاکەوتن وکاردۆزێنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان" ئانڕوا" وتی ئەم کارەی رژێمی زایۆنی بە مانای شەڕی گشتداگر لە دژی هەموو فەلەستینیەکانە.

" حەسەن خاتر" وتی" داخستنی شەش قۆتابخانەی سەر بە ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزێنەوە بۆ فەلەستینیەکان ئانڕۆا" لە  پێناو  سیاسەتی گەڵاڵەڕێژی کراو بە مەبەستی تێکشکان ولە ناوبردنی ئانڕوا و سەندنەوەی  دەسەڵات و وئەستۆگریەکانیە. ناوبراو وتیشی:  ساڵانێکی زۆرە ئانڕۆا وەکوو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پشتیوانی مافی ئاوارە فەلەستینیەکان ودانی یارمەتی بەوان چالاکی کردووە و ئێستاش لە لایەن داگیرکەرانەوە  کراوەتە ئامانج  . بەڕێوەبەری ناوەندی نێودەوڵەتی قودس وتی : شەری گشتداگر لەدژی ئانڕوا لە  پێناو  سیاسەتی گوشار خستنە سەر  گەلی فەلەستین لە ناوچە جۆربەجۆرەکان بەتایبەت لە غەززە وڕۆخی خۆرئاواییە.