وەزیری بەرگری پاکستان: ئێمە بە هەموو شێوەیەک لە پاڵ ئێران وەستاوین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439678-وەزیری_بەرگری_پاکستان_ئێمە_بە_هەموو_شێوەیەک_لە_پاڵ_ئێران_وەستاوین
وەزیری بەرگری پاکستان پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2025 13:26 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگری پاکستان: ئێمە بە هەموو شێوەیەک لە پاڵ ئێران وەستاوین

وەزیری بەرگری پاکستان پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لەدژی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.

  خواجە ئاسێف وەزیری بەرگری پاکستان لە وتارەکەیدا لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نیشتمانیی پاکستان، " وتی:  ئێستاکە  شەڕی نێوان ئێران و ڕژێمی زایونی  بەردەوامە. ناوبراو  وتیشی : ئێران وڵاتی دراوسێمانە کە چەندین سەدە پەیوەندیی باشمان لەگەڵدا هەبووە، ئێستاش پەیوەندییەکی باش و مێژووییمان لەگەڵ ئێران هەیە، لەم قەیرانەدا بە هەموو شێوەیەک لە پاڵ  ئێراندا دەبین . سەردار فەتحوڵڵا خان میان خێڵ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگریی مەجلیسی نیشتمانی پاکستانیش  هاوپشتی  خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران  ڕاگەیاند  و هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕژیمی زایۆنیستی شەرمەزار کرد و وتی: وەڵامدانەوەی دەستدرێژیەکەی ڕژێمی زایونی مافی ڕەوای ئێرانە.