پاکستان داوای یەکگرتوویی لە دژی زایۆنیستەکان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439718-پاکستان_داوای_یەکگرتوویی_لە_دژی_زایۆنیستەکان_دەکات
وەزیری بەرگری پاکستان وێڕای پشتگری تەواو لە ئێران لە هەمبەر ڕژێمی زایونی وتی : جیهانی ئیسلام دەبێ لە هەمبەر زایونییەکاندا یەکگرتوو بن
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2025 13:01 Asia/Tehran
  • پاکستان داوای یەکگرتوویی لە دژی زایۆنیستەکان دەکات

وەزیری بەرگری پاکستان وێڕای پشتگری تەواو لە ئێران لە هەمبەر ڕژێمی زایونی وتی : جیهانی ئیسلام دەبێ لە هەمبەر زایونییەکاندا یەکگرتوو بن

خواجە ئاسیف وەزیری بەرگری پاکستان وتی:  پەلاماری ڕژێمی  زایونی بۆ سەر گەلی فەلەستین لە چەند مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بێ وێنە چڕتر بووەتەوە و هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وڵاتی ئێرانی کردووەتە ئامانج. ئاماژەی بەوەشکرد: دەبێت دەستبەجێ  پەلامار بۆ سەر گەلی فەلەستین و ئێران ڕابگیرێت. پەلامار بۆ سەر فەلەستینییەکان لە غەززە و بۆ سەر ئێران تاوانی جەنگیە. وەزیری بەرگری پاکستان بە ئاماژە بە پشتیوانی بەرفراوانی ئەمریکا لە  ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئەمریکا وەک لایەنگری ڕژێمی یاخیی ئیسرائیل دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی لە ڕاگرتنی دەستدرێژی ئەم ڕژێمە بگێڕێت. ئەمریکا دەبێت واز لە پشتیوانیکردن لە ڕژێمی یاخیبووی زایونی بهێنێت. جەختیشی کردەوە: ئەگەر دۆخەکە بەرەو هەڵکشان بچێت، بە دڵنیاییەوە کاردانەوەمان دەبێت. پێویستە وڵاتانی ئیسلامی ڕووبەڕووی هەڕەشەی  ڕژێمی زایۆنی ببنەوە.