بەرپرسێکی ڕژێمی زایونی: نۆژەنکردنەوەی کاولکاریی هێرشەکانی ئێران ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439846-بەرپرسێکی_ڕژێمی_زایونی_نۆژەنکردنەوەی_کاولکاریی_هێرشەکانی_ئێران_ساڵانێکی_زۆر_دەخایەنێت
ڕۆژنامەی مەعاریڤ ڕایگەیاند ناوچەی تەل ئەبیب زیاترین زیانی لە بواری ڕووخانی بیناکانی لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانی پێگەیشتووە .
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ته‌مووز 04, 2025 16:29 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی ڕژێمی زایونی: نۆژەنکردنەوەی کاولکاریی هێرشەکانی ئێران ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت

ڕۆژنامەی مەعاریڤ ڕایگەیاند ناوچەی تەل ئەبیب زیاترین زیانی لە بواری ڕووخانی بیناکانی لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانی پێگەیشتووە .

لە درێژەی زانیارییە کەم کەمی و سانسۆرکراوەکانی میدیا زایونیەکان لەمەڕ ئەو زیانانەی وا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران بەر ئەم ڕژێمە کەوتووە  ، ئەم میدیا عیبرییە جەختی کردووە کە لانیکەم ٢٠٠ بینای گەورە زیانی قورسیان پێگەیشتووە و بە لانیکەم دە بینا لەوانە دەبێت بە تەواوی بڕووخێنرێن. لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: بەهۆی بەرکەوتنی مووشەکەکان بە تەل ئەبیب، ناوچەکانی ڕامات گان، بێت یام، هۆلۆن و بنی براک زیانی بەرچاویان پێگەیشتووە.