ژینۆسایدی خەڵکی غەززە، ئامانجی هاوبەشی ئەمریکاو رژیمی زایۆنییە
تهمووز 17, 2025 15:20 Asia/Tehran
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی دژی خەڵکی غەززە بە پاڵپشتیی سەربازی و سیاسیی ئەمریکا و پارەی وڵاتانی عەرەب ئەنجام دەگرێ.
سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەن وتی: دوژمن درێژە دەدا بە ژینۆسایدی گەلی فەلەستین و هەوڵ دەدا کارنامەی جەنایەتەکانی قورستر بکا، دوژمنی زایۆنی هەروەها وێرانکردنی هەموو شار و ناوچە ئاوەدانەکانی غەززە بەردەوام دەکا.
ئەلحوسی وتیشی: ژینۆسایدی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ئامانجی ئاشکرای دوژمنی زایۆنییە و رەفتاری جەنایەتکارانەی ئەو رژیمە رۆژانە ئەو راستییە دەسەلمێنێ.
ژینۆسایدی خەڵکی غەززە، ئامانجی هاوبەشی ئەمریکاو ئیسرائیلەو ڕەفتارگەلی تاوانکارانەی، تێکڕای کۆمەڵگای غەززە دەگرێتەوە.