خۆپیشاندان لە یەمەن بۆ پشتگریی لە فەلەستین و غەززە
تشرینی یهکهم 03, 2025 18:00 Asia/Tehran
یەمەن ئەمڕۆش شایەتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوان و خۆپیشاندانی بەرفراوان بوو.
خەڵکی پارێزگاکانی سەعدە، ریمەو مەئریب جارێکی دیکە بۆ پشتگریی لە خەڵکی غەززە هاتنەسەر شەقامەکان و بە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە رژێمی زایۆنی، ژینۆساید لە فەلەستینیان شەرمەزار کرد. بەشداربووانی ئەو خۆپێشاندانە جەختیان کردەوە لە هەڵوێستە بنەڕەتی و پاوەجێکانی یەمەن بۆ داکۆکی لە گەلی فەلەستین و خۆڕاگریی. ئەوان هەروەها گەڵاڵەی "ترەمپ"یان بەتوندی ڕەت کردەوەو ئەویان بە گەڵاڵەیەکی سازشکارانە زانی لەپێناو سەپاندنی گوشاری زیاتر بەسەر خۆڕاگریی فەلەستیندا و ڕایانگەیاند، ئەو پیلان و دهۆیانە بەهاوکاریی ژمارێک رژێمی عەرەبی ناوچە، جێبەجێ دەکرێن.