ڕەخنەی چاودێری مافی مرۆڤ لە جددی و شەفاف نەبوونی حکومەتی کاتیی سووریا
تشرینی دووهم 18, 2025 12:47 Asia/Tehran
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە حکومەتی کاتیی سووریا لە جێبەجێکردنی دادپەروەرییەکی گشتگیردا بە ڕادەی پێویست جددی و شەفاف نەبووە و هەنگاوەکانی زۆر لاواز و بەرتەسک بووە.
ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ جەختیشی کرد کە سەرکەوتنی ئەم دامەزراوانە پەیوەستە بە شەفافیەت و ڕێبازێکی مافی مرۆڤییانە و بەشداری ڕاستینەی قوربانییەکان و هۆشداریشی دا لە حاند ئەوەی کە لەبەرچاونەگیرانی ژمارێک لە قوربانییەکان پێگەی پڕۆسەی دادپەروەری لاواز دەکات و دووبەرەکی قووڵتر دەکاتەوە. توندوتیژییەکانی ئەمدواییە و تەشەنەی ئاڵۆزی و گرژییە تایفییەکان، جارێکی دیکە پێویستی دەستپێبوونی پرۆسەیەکی دادپەروەرانەی گشتداگر زەقتر دەکاتەوە؛ پرۆسەیەک کە بۆ هەموو خەڵکی سوریا بێت، نەک هەر بۆ گروپێکی تایبەت.