ڕێپێوانی لاگرانی فەلەستینی لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442155-ڕێپێوانی_لاگرانی_فەلەستینی_لە_یەمەن
پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ هەینی شایەتی ڕێپێوانگەلی جەماوەری بەربڵاو بوو بۆ پشتیوانی لە ڕاوەستاوی گەلی غەزە لە ماوەی دوو ساڵ شەڕی کاولکەر و دڕندانەدا .
(last modified 2025-10-10T11:51:26+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2025 10:18 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی لاگرانی فەلەستینی لە یەمەن

پارێزگای سەعدەی یەمەن ئەمڕۆ هەینی شایەتی ڕێپێوانگەلی جەماوەری بەربڵاو بوو بۆ پشتیوانی لە ڕاوەستاوی گەلی غەزە لە ماوەی دوو ساڵ شەڕی کاولکەر و دڕندانەدا .

دانیشتوانی پارێزگای سەعدە لە یەمەن ئەمڕۆ هەینی،بە دروشمی "باهۆزی ئەقسا، دوو ساڵ خەبات و فیداکاری تا سەرکەوتن" خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوانیان ئەنجامدا و پشتیوانی و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ خەڵکی غەززە ڕاگەیاند و جەختیان کردەوە. نەتەوەی یەمەن خۆی بە هاوبەشێکی ئیخلاقی و نەتەوەیی لە شەڕی فەلەستین لە دژی ڕژێمی زایۆنی دەزانێت و ئەرکی ئەو نەتەوەیە تەنیا بەدروشمدان  نییە، بەڵکو کردەوەی بەرچاو لە هەموو بوارەکان لەخۆ دەگرێت. خۆپیشاندەران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە متمانەیان بە بەڵێنەکانی دوژمنی تاوانکاری زایۆنیستی نییە، سەقامگیری و کۆڵنەدانی خەڵکی غەززەیان بەرز نرخاند و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی زایۆنیست کردەوە و سوپاسی هەموو ئەو لایەنە دڵسۆزانەیان کرد کە  فیداکاریان کرد  بۆ پشتیوانی لە غەززە، لەوانەش حیزبوڵڵای لوبنان، کۆماری ئیسلامی ئێران، و عێراق  .