٣٣ شەهید و بریندار لە ئاکامی پەلاماری رژێمی زایۆنی بۆسەر "زاحیە"ی بەیرووت
"هەیسەم عەلی تەباتەبائی" لە فەرماندەرە کاریگەرەکان لە شەڕەکانی"تەوەری خۆڕاگری" دژی گرووپە ترۆریستییەکان و رژێمی داگیرکەری قودس، شەوی ڕابردوو لە ئاکامی پەلاماری ئاسمانیی رژێمی زایۆنی بۆسەر زاحیەی باشووریی بەیرووت، لەگەڵ ژمارێک لە هاوەڵانی شەهید بوو.
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، لە ئاکامی هێرشی رژێمی زایۆنی بۆسەر باڵەخانەیەک لە زاحیەی بەیرووت، چوار کەسی دیکە لەگەڵ شەهید هەیسەم تەباتەبائی شەهید بوون.
پاش شەهیدبوونی هەیسەم عەلی تەباتەبائی فەرماندەری حیزبوڵڵای لوبنان لە ئاکامی پەلاماری ترۆریستیی رژێمی زایۆنی بۆسەر زاحیەی باشووریی بەیرووت، گرووپە خۆڕاگرەکان وێڕای ئیدانەکردنی بەتوندیی ئەو پەلامارە، هاودەنگیان لەگەڵ خۆڕاگریی لوبناندا ڕاگەیاند.
بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو پەلامارە پێشاندەری شەڕئەنگێزانەبوونی پرۆژەی زایۆنیستییە لەپێناو لاوازکردنی سەقامی ناوچەکەدا.
گوردانەکانی شەهید "عیزەدین قەسام" لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسیش لە کاردانەوە بە شەهیدبوونی ئەو فەرماندەرەی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند؛ کردە ترۆریستییەکانی رژێمی زایۆنی نیشانەی سستی و لاوازیی و دڕندایەتییەتی و هەرگیز نابێتەهۆی لاوازبوونی ئیرادەی خۆڕاگریی.
سەرایا ئەلقودس لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ پەیمان دەبەستم کە ڕێگای شەهیدان و جەهاد و بەرەڤانی لە فەلەستین و پیرۆزایەتییەکانی هەتا ڕزگارکران و پاکتاوکرانی بەتەواوەتیی لەبوونی زایۆنییە داگیرکەرەکان، بەردەوام دەکەین.
بزووتنەوەی ئەنساروڵڵاش لەکاردانەوە بە شەهیدبوونی فەرماندەری هەڵکەوتەی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە رژێمی زایۆنیستی بە ئەنجامدانی تاوانکارییەکانی ناتوانێ ئیرادەی خۆڕاگریی تێک بشکێنێ.