ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: کەوتنی زایۆنییەکان، وادەی ئاشکرای خوداییە
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای رەخنەگرتنی توندی لە چەند وڵات لەبەر هەوڵدان لەئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی، پێی داگرت، کەوتنی زایۆنیستەکان، وادەو بەڵێنێکی حەتمی و ئاشکرای خوداییە.
سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین وتی: دەسدرێژکاریی و تاوانکاریی دوژمنی زایۆنیستی تەواو ئاشکرایە. ژمارێک حکومەت لەئاراستەی گرتنەبەری سیاسەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ رژێمی زایۆنی هەنگاوهەڵدەگرن کە ئەوەش بەمانای ئەمەگداربوون بەرامبەر دوژمن و قەبووڵکردنی ملکەچی و بەچۆکداهاتن لەهەمبەر سیاسەتەکانیەتی لە ناوچەدا.
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن، دۆخی ئێستای گەڕاندەوە بۆ خەمساردیی ئۆممەت لەهەمبەر جێبەجێکردنی بەرپرسایەتییە مەزن و پیرۆزەکانیان و پێی داگرت؛ وادەی خودایی لەبارەی کەوتن و شکستهێنانی"سەرەرۆیی زایۆنییەکان" ئاشکراو هەرەقەتییە، چونکە پەیوەستە بە دادپەروەریی و حیکمەتی خوداوەند.