ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی سەرچاوەی ئاژاوەن لە جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445448-ڕێبەری_ئەنساروڵڵای_یەمەن_ئەمریکا_و_ڕژێمی_زایۆنی_سەرچاوەی_ئاژاوەن_لە_جیهاندا
 ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو لایەنانەی لە میحوەرەکەیاندان، سەرچاوەی  ئاژاوەن کە هەڕەشە لە سەقامگیری جیهانی دەکەن
(last modified 2026-07-16T15:33:53+00:00 )
ته‌مووز 16, 2026 18:02 Asia/Tehran
  • ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی سەرچاوەی ئاژاوەن لە جیهاندا

 ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو لایەنانەی لە میحوەرەکەیاندان، سەرچاوەی  ئاژاوەن کە هەڕەشە لە سەقامگیری جیهانی دەکەن

 سەیید عەبدولمەلیک بەدرەدین وتی: ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە  شەڕنانەوە و تاڵانکردنی سەرچاوەکانی گەلان و جێبەجێکردنی پلانی زاڵخوازانە هەڕەشە لە ئاسایشی جیهانی دەکەن. سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین بە ئاماژە بە درێژەدان بە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ زاڵبوون بەسەر گەلاندا وتی: زایۆنیزم جگە لە دەستدرێژیی سەربازی، هەوڵی لەناوبردنی ناسنامەی نەتەوەکان و داگیرکردنی خاکەکان و زاڵ بوون بەسەر  خەڵک لە ڕێگەی شەڕی نەرمەوە دەدات. هەروەها جیهاد لە ڕێگای خودادا بە نەریتی پێغەمبەرانی ئیلاهی و ڕێگەیەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و شکستپێهێنانی دەستدرێژکاران و بەدەستهێنانی کەرامەت و سەرکەوتن بۆ گەلان وەسف کرد .