سوپای یەمەن کەشتییەکی نەوتهەڵگری سعودیەی پێکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445792-سوپای_یەمەن_کەشتییەکی_نەوتهەڵگری_سعودیەی_پێکا
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە بە مووشەکی بالیستیک کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەعوودیان لە دەریای سوور پێکاوە.
(last modified 2026-08-05T13:58:35+00:00 )
ئاب 05, 2026 17:10 Asia/Tehran
  • سوپای یەمەن کەشتییەکی نەوتهەڵگری سعودیەی پێکا

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە بە مووشەکی بالیستیک کەشتییەکی نەوتهەڵگری سەعوودیان لە دەریای سوور پێکاوە.

یەحیا سەریع بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە چوارچێوی بڕیاری گەمارۆی دەریایی  سەبارەت بە قەدەغەکردنی کەشتیوانی بۆ سعودیە و چەسپاندنی هاوکێشەی "گەمارۆ بەرامبەر گەمارۆ"، کەشتی نەوتهەڵگری سعودی "وەفا"ـیان لە باکووری دەریای سوور و بەرامبەر ناوچەی "یەنبەع" بە چەند مووشەکئ بالیستیک کردۆتە ئامانج، کە بە فەزڵی خوای گەورە ئامانجەکەیان ڕێک پێکاوە. لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە: لە سەرەتای گەمارۆی دەریایی لە ٢٢ی ژولاییەوە، ژمارەی ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی سعودیە کە کراونەتە ئامانج گەیشتووەتە ٨ کەشتی و ژمارەی ئەو کەشتیانەی کە ناچارکراون پاشەکشە بکەن گەیشتووەتە ٢٩ کەشتی. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕاشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان سەبارەت بە کردنە ئامانجی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عەرەبستان لە باکووری دەریای سوور بەردەوامە و چڕتر دەکرێنەوە بۆ ئەوەی هەموو ڕێگا دەریاییەکان لەسەر ئەم وڵاتە دابخرێت.