یەحیا سەریع: یەمەن تائێستا هەشت نەوتهەڵگری سەعودیای بەئامانج گرتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446118-یەحیا_سەریع_یەمەن_تائێستا_هەشت_نەوتهەڵگری_سەعودیای_بەئامانج_گرتووە
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: تائێستا هەشت نەوتهەڵگری سەعودیمان بەئامانج گرتووە.
(last modified 2026-08-19T15:12:26+00:00 )
ئاب 19, 2026 17:43 Asia/Tehran
  • یەحیا سەریع: یەمەن تائێستا هەشت نەوتهەڵگری سەعودیای بەئامانج گرتووە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: تائێستا هەشت نەوتهەڵگری سەعودیمان بەئامانج گرتووە.

سەرتیپ یەحیا سەریع رایگەیاند: هێزەکانمان ئەمڕۆکە توانای ئەوەیان هەیە کە هاوکێشەکان بسەپێنن و بەیارمەتیی خوداوەند، توانیویانە سێ هاوکێشە بسەپێنن: گەمارۆ لەهەمبەر گەمارۆدا، بەلەونێک کە گەمارۆیەکی قورسمان بەسەر دوژمندا سەپاندووە کە تەنانەت کەشتییەکیش ناتوانێ تێپەڕێ. هاوکێشەی دووەم، بەئامانج گرتنی شوێنەکانی جێگیربوونی سەعودییەکان لە هەرشوێنێک بن. هاوکێشەی سێیەم، پاراستنی سەروەریی یەمەن و بەرەوڕووبوونەوەی هەرچەشنە پێشێلی سنور لەلایەن دوژمنەوە. یەحیا سەریع وتیشی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بیستی تمووزەوە تائێستا، توانیویانە، هەشت کەشتیی نەوتیی سەعودیا بکەنە ئامانج کە پێنجیان لە دەریای سوور و سێشیان لە کەنداوی عەدەن و دەریای عەرەب بوونە.