نیگەرانیی نەتانیاهو لەمەڕ شکستهێنانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کنێسێت
سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی و سەرۆکی پارتی لیکود، لەم دواییەدا لە کۆبوونەوەی پشت دەرگا داخراوەکان دانی بەوەدانا کە حیزبەکەی دە کورسی لەدەست داوەو نازانێ چلۆن وەریانگرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ٢٤ی رژیمی زایۆنیستی، بنیامین نەتانیاهو لە کۆبوونەوەی حیزبی لیکود کە لەپشت دەرگا داخراوەکان ئەنجامی گرت، دانی بەوەدانا کە؛ بەپێی ڕاپرسییەکان، حیزبی لیکود دە کورسی لە دەست داوەو نازانێ چلۆن ئەوان وەرگرێتەوە.
نەتانیاهو لەکاتێکدا کە لە ستراتژیای بانگەشەو ململانێی هەڵبژاردنیی خۆی دڵنیا نییە، دەترسێ کە ئەگەر گۆڕانێک بەدی نەیەت، لیکود لە هەڵبژاردنەکانی کنێسێت شکست بێنێ.
پێشتر رۆژنامەی زایۆنیستیی مەعاریۆ ڕایگەیاندبوو کە ئەنجامی تازەترین ڕاپرسیی لە فەلەستینی داگیرکراو دەریدەخا، نەیارانی نەتانیاهو بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، تەنیا پێویستیان بە یەک کورسی دیکە هەیە هەتا بتوانن زۆرینەی ڕەهای کنێسێت بەخۆ تەرخان بکەن.
هەڵبژاردنی دواتری کنێسێت بڕیارە ٢٧ی ئۆکتۆبەر بەڕێوە بچێ.