یەمەن: کۆمەڵگەی جیهانی بەرامبەر بە سعودیا دەبێ بەرپرسیار بێ
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی عەرەبستانی سعوودی، داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بەو کردەوانەی سعودیا بەجێ بێنێ.
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو کردەوە جەنایەتکارانە و داعشییانەی کە عەرەبستانی سعودی لە یەمەن ئەنجامی داوە، ئەوە دەخوازێت کە کۆمەڵگەی جیهانی ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کردەوانە بەجێ بێنی. ئەم وەزارەتخانەیە وتیشی کە ئەم کردەوانە، کردەوە ئاکارەکانی ڕابردووی سعودییەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە، بە تایبەت عێراق و سوریا، لە بیروزەینی خەڵکدا زیندوو دەکاتەوە. وەزارەتی دەرەوەی یەمەن هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەم وڵاتە مافی وەڵامدانەوەی بە هەر چەشنە هەنگاوێکی دوژمنکارانەی عەرەبستان بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێت و تەگبیری پێویستیش دەگرێتە بەر.