یەک کوژراو و چەند بریندار لە هەڵمەتێکی دژەزایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446888-یەک_کوژراو_و_چەند_بریندار_لە_هەڵمەتێکی_دژەزایۆنی_لە_کەرتی_ڕۆژئاوا
 بەهۆی تەقەیەکەوە کە لە کەرتی ڕۆژئاوا کرا، زایۆنییەک کوژرا و چەند زایۆنییەکی تریش بریندار بوون. کەناڵی چواردەی رژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە: "دوای تەقەکران لە ناوچەی نێفی تسووف لە ناوەڕاستی کەرتی ڕۆژئاوا، زایۆنییەک کوژراوە و چەند کەسی تریش بریندار بوون.
(last modified 2026-09-20T15:03:53+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2026 18:33 Asia/Tehran
  • یەک کوژراو و چەند بریندار لە هەڵمەتێکی دژەزایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا

 بەهۆی تەقەیەکەوە کە لە کەرتی ڕۆژئاوا کرا، زایۆنییەک کوژرا و چەند زایۆنییەکی تریش بریندار بوون. کەناڵی چواردەی رژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە: "دوای تەقەکران لە ناوچەی نێفی تسووف لە ناوەڕاستی کەرتی ڕۆژئاوا، زایۆنییەک کوژراوە و چەند کەسی تریش بریندار بوون.

بە وتەی میدیا زایۆنییەکان، ئەنجامدەری ئەم هەڵمەتە توانیویەتی لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵبێت.. ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند کە کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکەوە تەقەی کردووە لە شارۆچکەنشینانی ناوچەی نێفی تسۆف لە باکووری ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا و پاش کوشتن و بریندارکردنی چەند زایۆنییەک، لە شوێنەکە هەڵاتووە. هێزەکانی داگیرکاریی زایۆنی دوای ئەم هەڵمەتە دژەزایۆنییە، خێرا دەروازەکانی چوونەناوخۆی عەین سینیا و عەتارەیان لە باکووری ڕامەڵڵا داخست و دەستیان دایە گەمارۆدانی شارۆچکەکان و ناوچەکانی ئەو دەوروبەرە.