کوژرانی دوو ئەفسەری دیکەی زایۆنی لە غەززە
ئهیلوول 26, 2026 12:16 Asia/Tehran
سوپای ڕژێمی زایۆنی دانیناوە بەوەیدا کە دوو ئەفسەری ئەم ڕژێمە بەهۆی تەقینەوەی درۆن لە کەرتی غەززە کوژراون.
سوپای ڕژێمی زایۆنی دانیناوە بەوەیدا کە دوو سەربازی ئەم ڕژێمە لە کاتی تەقینەوەی درۆنێک و کەوتنەخواری بەسەر خێوەتی هێزەکانیاندا لە غەززە گیانیان لە دەستداوە. میدیاکان ڕاپۆرتیان داوە کە دوو گرووبانی یەدەگی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە ناوی "نەداف کالی" و "ئوفەک موعەلیم" خەریکی کۆنترۆڵکردنی دوو درۆن بوون کە یەکێکیان لە نێو بنکە و شوێنی ئامادەبوونیان کەوتە خوارەوە. کاتێک ئەوان بەرەو لای درۆنەکە چوون بە هەندێک هۆکار کە هێشتا دەرنەکەوتووە، درۆنەکە تەقییەوە و ئەوان لەنێو بنکەیەکی سەربازیدا لە بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەزە کوژران.
سەرپەیڤ