ڕێپێوانی خەڵکی بەحرین بۆ پاڵپشتیکردنی زانای ئایینیی گیراو
خەڵکی بەحرین لە چەندین شار و ناوچەی ئەم وڵاتەدا کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی پشتیوانییان لە زانای ئایینیی گیراوی شیعە و دژی دادگاییکردنی ئەم زانایە خۆپیشاندانیان کرد.
خۆپیشاندانی ناڕەزاییانەی خەڵکی بەحرین لە سەروبەندی دادگاییکردنی زانا ئایینییەکەی ئەم وڵاتەیە کە بڕیارە لە ٨ی نۆڤەمبەر لە لایەن ڕژێمی ئالی خەلیفەوە ئەنجام بدرێت و لە ئاراستەی ڕاگەیاندنی ئامادەیی گرووپە جەماوەرییەکان بۆ بەرپاکردنی ڕۆژی تووڕەیی جەماوەری ئەنجام درا. خەڵکی ناوچەکانی دۆراز، کەراباباد، مەڕەخ، ئەبوسەبیع، سەماهیج، کەرانە، حەجەر، شەهرکان، جەزیرە و دوورگەی سترە، شەوی ڕابردوو بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوان و کۆبوونەوە، پشتیوانیی خۆیان لە زانای ئایینیی گیراو لە بەحرین دەربڕی. بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە بە وتنەوەی دروشم لەپێناو داکۆکی لە زانای زیندانیکراو خوازیاری وەستاندنی پرۆسەی دادگاییکردنی بوون و نەیارەتیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە ئەو شتەی کە بە دادگاییکردنی تایفی و کردنەئامانجی کۆمەڵگەی شیعەی بەحرینی دەزانن.