بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448074-بەردەوامیی_پەلامارەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_غەززە_و_لوبنان
لە پەلامارەکانی ٢٤ کاژێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە دوو کەس شەهید بوون و ١٦ کەسیش بریندار.
(last modified 2026-11-10T15:26:33+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2026 18:53 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و لوبنان

لە پەلامارەکانی ٢٤ کاژێری ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە دوو کەس شەهید بوون و ١٦ کەسیش بریندار.

 

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند: لەو کاتەوە ئاگربەس ڕاگەیەندراوە لە ١١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ تا ئێستا، هەزار و ٦١٤ فەلەستینی شەهید بوونە و ٥ هەزار و ٨٤٩ کەسیش بریندار. هەروەها تەرمی ٨٥٠ شەهیدیش هەر لەم ماوەیەدا لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان کێشراوەتە دەرەوە. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە غەززە هەروەها ڕایگەیاند: ژماری شەهیدانی شەڕ لە دەسپێکی هێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا گەیشتۆتە ٧٤ هەزار و ٦٤٥ کەس، ژماری بریندارانیش هەڵکشاوە بۆ ١٧٥ هەزار و ٩٧٨ کەس. هەروەها پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری لوبنان و داڕمانی باڵاخانە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای ئەلمەغازیی غەززەیش لە ڕاپۆرتەکاندا باس کراوە.