شوبات 27, 2020 02:06 Asia/Tehran
  • کرۆنا ڤایرۆسێکە تێکەڵ بە ئامانج و نیازی سیاسیە

ئەوە چەند مانگە جیهان بەرەوڕووی دیاردەیێکی تازە بووەتەوە بەناوی نەخۆشی درمیی کۆڤیدی 19 کە لە ڤایرۆسی کرۆناوە وەدی هاتووە.

بڵاوبوونەوەی کرۆنا لە مانگی دێسەمبەری 2019 و لە شاری ڤوهانی چینەوە دەس پێ بووە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، نەخۆشی تایبەتی ڤایرۆسی کرۆنا تاکوو ئێستا پتر لە 80 هەزار کەسی لە سەرانسەری جیهان تووش کردووە و 2 هەزار و حەوتسەد کەسیشی کوشتووە.

ڤایرۆسی کرۆنا تاکوو ئێستا پتر لە 80 هەزار کەسی لە سەرانسەری جیهان تووش کردووە

ئەم ڤایرۆسە ئێستاکە بێجگە لە 30 پارێزگای چین، لانیکەم گەیشتووەتە 38 وڵاتی تری جیهان و لە ئێرانیشدا چەند کەسێکی تووش کردووە.

بەپێێ ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی تەندرووستی، چارەسەری و فێرکاری پزیشکیی ئێران، ژماری کوژراوەکان بە هۆی ڤایرۆسی کرۆنا گەیشتووەتە 26 کەس و 245 کەسی دیکەش بە دڵنیاییەوە تووشی ڤایرۆسەکەن.

زۆرێک لە وڵاتانی دەوروبەری ئێران و تەنانەت لە ئەورووپا و ئەمریکا، هەتا ئەم ڕۆژانەی دوایی هەوڵیان دەدا بابەتەکە بشارنەوە بەڵام ئێستا و بە هۆی زانیاری گەیاندنی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ گەیشتنی ئەو ڤایرۆسە بە وڵات، هەندێ کەس بۆ شاردنەوەی هەڵە و لاوازیەکانیان بە داخستنی سنوورەکانیان لەگەڵ ئێران هەوڵ دەدەن لەم بابەتە بۆ ئامانجی ئێران فۆبیا کەڵک وەر بگرن.

مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش کە هیچ دەرفەتێک بۆ تۆمەت هەڵواستن لە ئێران لە قیسپ نادات، لە وتەگەلێکدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە گوایە واشنتۆن پەرۆشی ئەوەیە نەوەک ئێران هەندێک وردەکاری هاوپەیوەند بە ڤارۆسی کرۆنای شاردبێتەوە.

ژماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە بیست و شەش کەس

ئەم هەلخوازیانە پیشانی دا کە تۆمەت هەڵواستن لە ئێران بە هۆی بەپێچەوانە نواندنی ڕاستیەکانە.

گومان لەوەدا نیە کە ژماری ئەو وڵاتانەی وا تووشی ڤایرۆسی کرۆنا بوون زیاترە لەوەی وا پێشتر ڕاگێندراوە کە ئەم بابەتە بە هۆی نەبوونی توانای دیاری کردن دەرنەکەوتووە یان بە هۆی تێبینی سیاسیەوە ڕانەگێندراوە. هەندێک لە ژێدەرەکان ئاماژەیان کردووە کە ئەمریکاش لەو وڵاتانەیە وا ئامارێکی درووست ناداتە دەستەوە.

ڕۆژنامەیێکی چینی هەر لەم بارەوە نووسیویە: هەندێک سەرچاوە لە ئەمریکا ڕایاناگەیاندووە لەو وڵاتەدا نزیک بە 1000 کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون بەڵام رێگەیان پێ نادرێت ڕاستیەکان بدرکێنن.

حەسەن ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کرۆنا گوتی: یەکێک لە پیلانەکانی دوژمنان، ترس و تۆقان لە کۆمەڵگا و داخستنی وڵاتە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران

بە پێی ڕاپۆرتی وەزیری تەندرووستی، هەموو هەوڵەکان لە بواری کونترۆڵی ئەو وڤایرۆسە خراوەتە گەڕ و لە زۆرێک لە شارەکاندا ژماری ئەوانە بە هۆی نەخۆشی سەردانی ناوەندە تەندرووستیەکان دەکەن زۆر کەم بووەتەوە

توانا و پێداویستیە تەندرووستی و چارەسەریەکانی ئێران نەک تەنیا لە بەرەوڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشیە بەڵکوو لە چەند مانگ لەمەو پێشەوە ئەو کاتەی وا ڤایرۆسی ئانفڵوئانزای چەشنی بی، هەڕەشەی لە کۆمەڵگا دەکرد، بە باشی توانی نەخۆشیەکە کونترۆڵ بکات.

بارستای پزیشکی و دەرمانیی ئێران توانای ئەوەی هەیە کە لە کورت ترین ماوەدا ئەو ڤایرۆسە کونترۆڵ بکات

ئێستاکەش بارستای پزیشکی و دەرمانیی ئێران توانای ئەوەی هەیە کە لە کورت ترین ماوەدا ئەو ڤایرۆسە کونترۆڵ بکات، ئێران کە لە دژوارترین کاتەکاندا هەمیشە سەرکەوتوو بووە، بە دڵنیاییەوە لە گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کرۆناش بە سەرکەوتووییەوە دەردەکەوێت.

 

سەرپەیڤ