ئیمام هادی (ع) ، ئەستێرەی درەوشانی هیدایەت
ئیمام هادی (ع) لە کازیوەی بەیانی ١٥ـی زیحەججەـی ساڵی ٢١٢ مانگی ، لە گوندێک بە ناوی "سەرێیا" لە نزیکی مەدینە، لەدایکبوو،تا بە تیشکی ڕووناکی خۆی تاریکی و جەهل و نەزانی و بێ ئیمانی لەناوببات.زارۆکێک کەلە داهاتوویەکی نە چەندان دوور بوو بە هۆی سەربەرزی و شانازی ئیسلام. لەدایکبوونی پڕلە بەختەوەری ئیمام هادی (ع) لە ئێوەی ئازیز پیرۆز و مۆبارەک بێت.
ئیمام هادی (ع) دوای شەهادەتی باوکی بەڕێزی،ئیمام جەواد(ع)، بەرپرسایەتی هێدایەتی موسولمانانی بۆ ماوەی ٣٣ ساڵ لە ئەستۆدابوو.لە سەردەمی ئیمام هادی (ع)،کۆمەڵگەی ئیسلامی سەردەمانێکی لێوانلێو لە هەورازو نشێوی بە تاقیدەکەردەوە.سنوورە جۆگرافیاییەکانی ئیسلام پەرەی زۆری گرتبوو و بیرو هزر و ئەندێشەی نەتەوەکانی دیکە هاتبوونە نێو کۆمەڵگای ئیسلامی و ئایینزا و قوتابخانەی فکری جۆر بە جۆر تەشکییان گرتبوو.
ئیمام هادی (ع) بە پەیرەوی تۆکمە و تەواو لە سۆننەتی ڕەسوڵی خودا(ص) هەوڵێکی تایبەتییان دا لە پێناو هاتنە دی یەکڕیزی و یەکگرتوویی موسولمانان.یەکێتی ئۆمەتی ئیسلامی لەو بنەما و بایخانە بوون وا پێغەمبەری نازداری ئیسلام(ص) جەختی لە سەر دەکردن، لە ڕوانگەی ئەو حەزرەتە مەزنایەتی و دەستەڵاتی هەموو لایانەی موسولمانان لە تیشکی یەکێتی و هاودەنگی،بەرامبەر دوژمنانی ئیسلامە. ئیمام هادی (ع)سەرنجی تایبەتیان ئەدا بە قورئان وسیرەی پیغەمبەری(ص) وەکوو دوو بنەمای هاوبەش لە ژیانی موسولمانان دا.
بە سەرنج لە کەشی پڕ لە ناکۆکی و ئالۆزی ئەو سەردەمە و پێشگیری دەستەڵاتدارانی ئەو سەردەمە لە بەڕێوە چوونی ڕاستەقینەی بنەما ئایینییەکان، ئیمانی مەعسووم(ع) هەوڵی زۆریان ئەدا لە پێناو ڕاهێنانی قووتابیانی پایەبەرز تا ڕێ ئەوانەوە خەڵکی فێری بنەماو بەهاو بایخەکانی ڕەسەنی ئیسلامی بن. بە گوێرەی بەڵگەکان ئیمام هادی (ع) لانیکەم ١٨٥ قووتابی ڕاهێنابوو کەلە بواری جۆر بە جۆری زانستە ئیسلامییەکان ڕیوایەتییان گێراوەتەوە. لە نێوان ئەوان دا کەسایەتی پایەبەرزی زانستی و فقهی فراوان هەبوون کە هەرکامەیان کتێب و نووسراوەی بە بایخ یان لێبەجێماوەتەوە. حەزرەتی عەبدۆلعەزیم حەسەنی(ع) کە بارەگایان لە شاری "ڕەی" دایە، لە وێنەی قووتابیانی ئیمام هادی (ع) دێتە ئەژمار.
فەزل بن شازان کە خەڵکی خوراسانە لە یاران و قووتابیانی ئیمامی دەهەم(ع)ـیي.ئەو خاوەنی وەها پلە و پایەیەک بوو لە ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) سەبارەت بەو فەرموویەتی: من ئێرەیی دەبەم بە خەڵکی خوراسان کە فەزل بن شازان لە نێوان ئەوان دایە. ئیبنی سێکیت زانای پایەبەرزی ئیسلامیش لە قووتابییانی ئیمام هادی (ع) بووو لە ڕیزی ئەو کەسانە بوو وا دزە وکنەیان کردبوو لە بارەگاو دەرباری حاکمانی ئەو سەردەمە و لەم بوارە یارو یاوەری ئیمام هادی (ع) بوون و لە کۆرەکانی تایبەت بە وڵامدانەوەکانی ئیمام هادی لە بارگای حاکمان دا بەشداری دەکرد.
ساڵڕۆژی لە دایکبوونی دەهەمین ئەستێرەی درەوشانی ئاسمانی ئیمامەت و ویلایەت لە گشت لایەکتان پیرۆز بێت.