"کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی" بوو بە جێگرەوەی جەلال تاڵەبانی لە یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراقدا
"غەیاس سورجی" لە کاربەدەستانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند؛ تا دیاری کرانی سکرتێری نوێ بۆ یەکێتی، "کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ، جێگای "جەلال تاڵەبانی" دەگرێتەوە.
"غەیاس سورجی" رایگەیاند" بە پێی پرۆگرامی ناوخۆیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق، بێتوو سکرتێری گشتیی یەکێتی کۆچی دەوایی بکات یان خۆی لە پۆستەکەی بکێشێتە دواوە، جێگری یەکەمی کاروباری سەرۆکایەتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق دەگرێتە ئەستۆ.
سورجی وتیشی: "کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی" جێگری یەکەمی تاڵەبانی تا کاتی دیاری کردنی سکرتێری نوێی لە کۆ بوونەوەی داهاتوویی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق سەرۆکایەتی ئەم پارتە دەگرێتە ئەستۆ.
جەلال تاڵەبانی ناسراو بە "مام جەلال" سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی ئێراق ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی "کلیکان" لە نزیکی کەرکووک لەدایک بووە. ئەو یەکەم سەرۆک کۆماری غەیرەعەرەبی ئێراق بوو کە ساڵی ٢٠٠٥ دوو ساڵ پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعسی ئێراق بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا.
ئەم ڕێبەرە خەباتکارە ساڵانێکی زۆر دژ بە دیکتاتۆرێتیی سەدام کە پاش پێکهێنانی نزامی سیاسیی نوێی ئێراق دەورێکی گرینگی لە یەکگرتنەوە و یەکێتیی ئێراق گێڕا، پاش چەن ساڵ نەخۆشی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە ئەڵمان کۆچی دوایی کرد.