کانونی یه‌که‌م 19, 2017 20:18 Asia/Tehran
  •  گەڕانەوەی ناڕەزایەتیەکان بۆکوردستانی عێراق

ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستانی عێراق جاریکی تر شایەتی شکڵ گرتنی نارەزایەتیەکانی جەماوەری بوو.

خۆپێشاندانی ئێستاکە لە هەرێمی کوردستان، یەکەمین خۆپێشاندان دژی حکومه تی  ئەم ناوچە دوای بەڕێوەچوونی کۆپرسیی جیا بوونەوەی کوردستان لە عێراق لە سێپتەمبەری ڕابردوویە.

هۆی سەرەکی ناڕەزایەتیەکان ، لاوازی خزمەتی گشتیی، کەم کرانەوەی مووچەکان وپەرەی خەرجەکانی خزمەت گەیاندنی گشتیی وەکوو ئاو وکارەبا لەلایەن خەڵکی ناوچەیە. حکومه تی هەرێمی کوردستانی عێراق نەتەنیا لە دانی خزمەت گوزاری گشتیی تووشی کێشەیە ، بەڵکۆ خەرجی خزمەتگوزارییه کا نی نیو شاریشی پەرەپێ داوە.

ساعەتەکانی بوونی کارەبا لە  شاره کانی هەڕێمی کوردستان بۆ کەمتر لە شەش ساعەت لە رٶژ دابەزیوە. ئەم مەسەلە بووە بەهۆی کەم کرانی داهاتەکانی شارومەندان کە لە ڕێکخراوەکانی گشتیی شاردا چالاکی یان دەکرد.

سەرەڕای ئەمە ، حکومه تی هەرێمی کوردستان بە هۆی ناکارامەیی لە دانی مووچەکان ، ناچاربوو مووچەی کارمەندەکانی دەوڵەتی وئەمنیەتی دابەزێنێت، بە چەشنێک کە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە هەتا سەتی سی وسێ دابەزێوە . بەم حاڵەوە ، حکومه تی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی ئەم دواییەی کارمەندەکانی دەوڵەتی بەهۆی کێشەو گرفتی ماڵیی نەداوە. لەماوەی ساڵەکانی ئەم دواییە ، هەڕێمی کوردستان زۆرجار لە گەڵ ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەری ڕووبەڕوو بووەتەوە.

بەم پێی یە مەسعود بارزانی ، سەرۆکی پێشوو وکاربەدەستانی  هەرێمی کوردستانی عێراق بە جێگای ئەوەکە بە ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری بەشێوەی جیدی پیداچوونەوە بکەن ، بە هێنانە ئارای مەسەلەی کۆپرسیی جیا بوونەوەی کوردستان لە عێراق ، ئەم ناوچەیەیان بەرەو ئاڵوزی ناوخۆیی وتەشەنای ناکۆکیەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی بەغدا پال پیوه نا.

ئەم مەسەلە بووە هۆی تەشەنای کێشە وئاڵوزی ئابووری ئیدارەکانی خۆجیی کوردستانی عێراقیش.

دەتوانین  سه رهه لدان ودەسپێکرانی  هەمدیسانی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری لە هەرێمی کوردستان سەرچاوەگرتوو هەرلەم ڕەفتاروئاکارانەی   هه ریم لە هەمبەردەوڵەتی بەغدا بزانین. هەرلەم پێناوەدا، ناڕازیان لە شاری سلێمانی لقی پارتی دێموکراتیان ئاگر تێبەردا هەتا بەم شێوەیە ناڕەزایەتی خۆیان بە شوێنهاتەکانی نەرینی کۆپرسیی سێپتەمبەری ڕابردوو پێشان بدەن.

ناڕەزایەتیەکانی کوردستانی عێراق

مەسەلەیەکی تر لەبارەی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییە لە کوردستانی عێراق ئەمەیە کە بەشێک لە کاربەدەستانی ئەم ناوچەیە لە ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری پشتیوانی دەکەن. هەرلەم پێناوەدا " یوسف محەممەد" سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەناڕەزایەتیەکانی شاری سلێمانی بەشداری کرد.

بەشداری کردنی " یوسف محەممەد" سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەناڕەزایەتیەکانی شاری سلێمانی

لەڕاستی دا، بەشداری کاربەدەستان لە ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری وەکوو درێژەی کێشە سیاسیەکانی ئەم ناوچەیە لەوان بەڕێوەنەبردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی خۆجیی ، بەڕێوە نەبرانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ناوچە، بەربڵاوی گەندەڵی بە تایبەت گەندەڵی سیاسی وئابووری پارتی دێموکراتە. هەرلەم حاڵەدا ناڕازیان لەسەر ئەو بڕوایەن کە پارتی دێموکرات بە پیداگری لەسەر بەڕێوەچوونی کۆپرسیی جیا بوونەوەی کوردستان لە عێڕاق بوونە هۆی لاوازی دۆخی هەڕێمی کوردستان لە بەرانبەر دەوڵەتی بەغدا.ئامادەبوونی هاوکاتی جەماوەر وبڕیک لە کاربەدەستان لەناڕەزایەتی دەربڕینەکان وهەروەها بەڕێوەچوونی هاوکاتی نارەزایەتیەکان لە هەولێرو سلێمانی بووە هۆ کە بڕێک لەسەرچاوەکان لە ئەگەری نێوەچڵ مانی سەفەری نێچیروان بارزانی ، سەرۆکی حکومه تی هەرێمی کوردستان بۆ ئالمانیا وگەڕانەوەی ناوبراو بۆ هەولێر هەواڵ بدەن .   

سەرپەیڤ