یەکێتی و پارتی شەممەی داھاتوو کۆ دەبنەوە
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: رۆژی شەممەی داهاتوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبنەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، «فازڵ میرانی»، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند:ڕۆژی شه‌ممەی داهاتوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ئۆفیسی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆ ده‌بنەوە".
ئەم بەرپرسەی پارتی دیموکرات له‌باره‌ی پرسی لامه‌رکه‌زیه‌تیش که ئێسته له سلێمانی پڕۆژه‌یه‌کی بۆ ئاماده ده‌کرێ، جەختی لەوە کردوەتەوە کە بە گشتی ئاوا کارێک پێویستی بە ڕەزامەندیی حکومەتە.
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دوای ئه‌وه دێت که له ماوه‌ی رابردوودا و به‌هۆی کێشه‌کانی زینی وه‌رتێ، ناکۆکی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه رووی له قووڵ بوونه‌وه کرد‌و سەرباری ئه‌وه‌ی کە چه‌ند واده‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو حزبه دیاریکران، کەچی نه‌لوا کۆبوونه‌وه‌کان بەڕێوە بچن.