ناڕەزایەتی جەماوەریی لە ھەرێمی کوردستان
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا کە ھەرێمی کوردستانیشی گرتەوە ، کاریگەریی قوڵی لەسەر ئابوریی ھەرێم دانا و داخرانی ناوەندەکان و وەستانی چالاکیە ئابووریەکان و راژەکاریی گەشتیاریی ، بووە ھۆی سەرھەڵدانی بێکاریی و دەسکورتیی بەشێکی زۆری دانیشتوان .
سەرباری ئەوەش ماوەی چەندین مانگە حکومەتی ھەرێم نەیتوانیوە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە تەواویی دابین بکات و خەڵکانێکی زۆر لەبەر ئەو ھۆکارانە کەوتوونە گوشار و گوزەرانیان سەخت و ئەستەم بووە .
کێشەی مووچە ، بێکاریی وبێ توانایی لە دابینکردنی بژیوی ژیان وایکرد ، خەڵک لە چەند شار و شارۆچکەی ھەرێم رژانە سەر شەقام یان دەستیان لە دەوام ھەڵگرت .
لە چەند رۆژی رابردوودا لە کۆیە و کفری خۆپێشاندان کرا و ژمارێک لە خۆێشاندەران دەستگیر کران .
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا خۆپێشاندان لە چەندین شاری هەرێمی کوردستان لەوان سلێمانی ، کەلار ، دەربەندیخان ، قەڵادزێ ، کفری ، کۆیە و چەندین شوێنی دیکە بەڕێوەچووە و ناڕازیان خوازیاری پێدرانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران و راژەکاری و دابین بوونی بژیوی ژیان بوون .
کەناڵی ئێن ئاڕ تی رایۆریدا لە کۆیە هێزە ئاسایشیەکان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردووە .
هەروەها لەم دوو شارە ژمارێک لە خۆپێشاندەران گیران و فەرمانداری کۆیە بە ئامادەبوون لە نێو خۆپێشاندەران جەختی کردەوە لەسەر راگەیشتن بە داواکاریەکانیان.
بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان مانگرتنیان راگەیاند، ئەمەش وەک فشارێک بەرامبەر حکومەت تا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن.