قوباد تاڵەبانی ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی بەغدا راگەیاند
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی بەغدا راگەیاند.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە دوو دیداری جیا جیادا، ڕۆژی سێ شەممە پێشوازیی کرد لە کونسوڵی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کونسوڵی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە کۆمەڵێک پرسی هاوبەشیان تاوتوێکرد.
هەر لەکۆبوونەوەکاندا باس لە دانوستانی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ کراو قوباد تاڵەبانی، ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دووپاتکردەوە، بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەیی عێراق، بۆ چارەسەری ریشەیی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان.
قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ «ناگایاما یۆشینکۆ» کونسوڵی نوێی ژاپۆنیش، باسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەرێم و ژاپۆنی کرد لە بوارەکانی ئابووری و تەکنەلۆژیا لەگەڵ چۆنییەتی برەودان بەپەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوولا.