ئه‌یلوول 05, 2020 11:19 Asia/Tehran
  • سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئانکارا

سه‌ر له‌به‌یانى هه‌ینى‌ چوارەمى ئه‌یلوول، «نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و شاندێکى یاوه‌رى له‌ ئا‌نکا‌را‌ له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش ئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبوونه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى زیاتریان له‌ هه‌موو بوراه‌کاندا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا تاوتوێ کران و هه‌ردوولا دووپاتیان له‌ بره‌ودانى زیاتر به‌ جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوانیان کرده‌وه‌.

پێوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان، مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکى ترى کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و ئەردوغان
 

لە کۆبوونەوەکەی نێوان «نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و «ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان» سه‌رۆک کۆمارى تورکیا دوایین هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌کردنى کێشه‌کان و ئاڵۆزییه‌کانى سنوور تاوتوێ کرا

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ھەردووک لا دووپاتیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ پێوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و تورکیا، به‌تایبه‌تى فراوانکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاریکارى و هاوبه‌شیى ئابوورى کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تیشکیان خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌تى کار و وه‌به‌رهێنانى تورکیا له‌ که‌رته‌ جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا.

دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى، هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌قامگیریى ناوچه‌که‌ و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌کهی نێوان «نێچیرڤان بارزانى» و«ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان»‌ بوو.

 

 

سەرپەیڤ