گهشتی نێوان ههرێم و ئێران دهستپێدهکاتهوه
ئهیلوول 14, 2020 13:11 Asia/Tehran
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رێگەی مەرزی پەروزێخانەوە هاتوچۆی هاوڵاتیان، بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێبکاتەوە.
بە پێی هەواڵێکی میدیای " وێستگە نیوز " ، ئهمڕۆ دووشهممه 14ی ئهیلولی 2020، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ عەلی تۆفیق سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەولەتی پەروێزخان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە، بریاردرا کارئاسانی تەواو بۆ ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانە بکرێت کە لە مەرزی پەروێزخانەوە هاتوچۆ دەکەن.
بەپێی ئەو رێکارانەی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گیراونەتەبەر، کۆمپانیایەک لە مەرزەکە دادەنریت بۆ پشکنینی ئەو هاوڵاتیانەی هاتوچۆ دەکەن.
دوای تەواوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە مەرزی پەروێزخان، بڕیارە بەم زوانە هاتوچۆی هاوڵاتیان دەستپێبکاتەوە.