تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 13:52 Asia/Tehran
  • سەرۆکی هەرێمی کوردستان :هەموو هێزە ئاسایشتییەکانی عێراق، بە هێزی پێشمەرگە و سوپاو حەشدی شەعبییەوە، یەک بگرن بۆ رێگرتن لە گروپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان

«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە تەواوی ھێزە چەکدارو ئاسایشتییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد کە بۆ رێگرتن لە هەر چەشنە ھەوڵدانێکی گروپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان یەک بگرن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هێرشەکەی شەوی رابردوو بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینن و لە هەمانکاتدا لەو باوەڕەدان که‌ دەبێت هەموو هێزە ئاسایشتی و چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبییەوە، هەوڵەکانیان یەکانگیر کەن بۆ رێگرتن لە هەرچەشنە ھەنگاوێکی تێکدەرانەی گروپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان.«نێچیرڤان بارزانی» جەختیشی کرد: لە کاتێکدا کە ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینن، لە هەمان کاتدا لەو باوەڕەداین کە‌ دەبێ هەموو هێزە ئاسایشتییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبییەوە، هەوڵەکانیان بکەنە یەک بۆ رێگرتن لە هەموو کارێکی تێکدەرانەی گروپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان ،لەم ئاراستەیەش دا دەبێت قوربانییەکانی پێشمەرگە و هەموو هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان هاندەرمان بن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەمو عێراق و هەموو باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەکانی جیهان لە عێراق.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ڕاگەیاند کە، ئەوانەی هێرشی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن بە دڵنیاییەوە دوژمنی هەموو عێراقن و دەبێت هەموو هێزە عێراقییەکان بە یەکدەستی به‌ره‌نگاریان ببنەوە و ڕوبه‌ڕوى یاسا بکرێنه‌وه.

«نێچیرڤان بارزانی» لە دوابەشی پەیامەکەی دا پێی داگرت، ئێمە بەمەبەستی دروستکردنی  هەماهەنگیی پێویست لەنێوان ھێزە ئاسایشتی و چەکدارەکان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق «مسته‌فا کازمى» ئامادەی هەموو هاوکارى و پشتگیرییەکین و‌ دڵنیاین بەڕێزیشی له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیری دا هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دات.

سەرپەیڤ