ھێرشی دووبارەی فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا بۆردومانی ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری سیده‌کانی ناوچه‌ی برادۆستی سنوری پارێزگای هه‌ولێری ھەرێمی کوردستانیان ده‌ست پێ کرده‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشتی له ناوچه‌ی برادۆستی ھەرێمی کوردستان ، فڕۆکه شەڕکەرەکانی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە جارێکی تر ده‌ستیان کرد به‌بۆردومانی چه‌ند گوندێکی سنوری ناحیه‌ی سیده‌کان له‌وانه‌ش گوندی «مێرگه ره‌ش» کە به‌هۆی بۆردومانه‌که‌وه ئاگر له پوش و پاوانی جوتیاران که‌وته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شکرد، فڕۆکه‌کانی تورکیا به‌ر له‌وه‌ی بۆردومانه‌که ئه‌نجام بده‌ن، به‌سه‌ر ئاسمانی شاخی «مه‌تین» سوڕانه‌وه و پاشان بۆردومانه‌که‌یان ده‌ستپێکرد.
سه‌رچاوه‌ه باسی له‌وه‌شکرد، به‌هۆی خراپیی دۆخی ئاسایشتی و بوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌و ناوچهیەی بۆردومانه‌که‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، زیانه‌کانی بۆردومانه‌که نه‌زانراوه، به‌ڵام ئاگرێکی زۆر له پوش و پاوانی جوتیاران کهوتووەتهوه.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه، تورکیا بە بیانووی سەرکوتکردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی به‌چڕی ده‌ستپێکردوه و تا ئێستاش رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌نێوان چەکدارانی «پەکەکە»و سوپای تورکیا بەردەوامە.