پەیامی سەرۆک کۆماری عێراق تایبەت بە دۆخی شڵەژاوی ھەرێمی کوردستان
سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا بە بۆنەی دۆخی شڵەژاوی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حۆپیشاندانی مه‌ده‌نیی خه‌ڵک، دوور له توندوتیژی مافێکی ره‌وایه، پێویسته هه‌نگاوی خێرا بۆ گێڕانه‌وه‌ی داهاتی گشتی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان بگیرێته‌به‌ر و رێز له ئیراده و خواستی خۆپیشانده‌ران و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه بگیرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە،«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامەکەی ڕایگەیاندووە: دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه توندوتیژی چارەسەر نیە، پێویستە ڕێز لە ئیرادە و خواستی خۆپیشاندەران و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه بگیرێت، هاوکات لایه‌نه پێکھێنەرەکانی حکومه‌ت کاری جیدی و به‌په‌له بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانه‌کان و جێبه‌جێکردنی خواستی هاوڵاتیان.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە،هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش ئەوەی ئێستا لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی ڕودەدات مایەی نیگەرانیمانە.خۆپیشاندانی مەدەنی خەڵک سه‌باره‌ت بە نەبونی موچە و خراپی خزمەتگوزارییەکان، مافێکی ڕەوایە، بۆیە پێویستە لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بەدەنگ ئەو داخوازیانەوە بێن و چاره‌سه‌ری ڕیشەیی موچه‌و بژێوی خه‌ڵک بکه‌ن و هه‌نگاوی خێرا بۆ گێڕانەوەی داھاتی گشتی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان له ڕێگای چاکسازییه‌کی راسته‌قینه بگرنه‌به‌ر.
«بەرھەم ساڵح» ھەر لە پەیامەکەی دا بۆ چارەسەریی ئەو بارگرژییەی ئێستا پێشنیاری ئەوە بە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان دەکات کە، دەبێ ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، لەپێناو خزمەتی خەڵک بکرێتە کاری هه‌ره سه‌ره‌کی و تاڵانی و قاچاخچێتی و زیاده‌ڕه‌وی بۆ سه‌ر داھاتی گشتیش بەڕێوشوێنێکی یاسایی دەسبەجێ کۆتایی پێ بھێنرێت.
سەرۆک کۆماری عێراق ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە توندوتیژی و ته‌قه‌کردن ڕێکاری نادروستن، ھێزەکانی ئاسایشتیشی ڕاسپاردووە کە، به‌گوێره‌ی یاسا و دوور له توندوتیژی پارێزگاری لە خۆپێشانده‌ران بکه‌ن و رێگه‌ش بدرێت ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ئازادنه کاری خۆیان بکه‌ن.
سەرۆک کۆماری عێراق لە دوابەشی پەیامەکەی دا ا وێرای هاوخه‌می دەربڕین بۆ خێزانی قوربانیان، داوای له هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر و هێزه‌کانی ئاسایشتیش کردووە کەبەدوورله‌توندوتیژی و گرژی ره‌فتار بکه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن ڕووداوی نه‌خوازراو بقەومێت.