بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە پارێزگای سلێمانی
خۆپیشاندانی نێو شەقام و بازاڕی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دۆخی خراپی گوزەران ھەروا بەردەوامە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەم ناڕەزایەتییانە کە حەوتەیەک لەمەوپێشەوە لە پارێزگای سلێمانی بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دواکەوتنی موچەو دۆخی نالەباری گوزەران و گەندەڵیی دەستی پێ کرا لە ئێستاش دا بەردەوامە.
لەم پەیوەندییەدا کومەیساریای مافی مرۆڤ لە عێراق دا ڕایگەیاندووە: لە بشێوییەکانی پارقێزگای سلێملنی ٨ کەس کوژراون و ٥٤ کەسیش بریندار بوونە.
لەم ماوەیەدا کۆمەڵێک بنکەوبارەگای لایەنەکانیش سوتێندراون. نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە عێراق، توندوتیژیی نێوشەقام و بازاڕی ئیدانە کردووەو داوای لە بەرپرسانی ھەرێم کردووە پشتگری لە ئازادیی ڕادەربڕین بکەن.
«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش وێڕای ئاماژە کردن بە بنەمای دەستەبەرکرانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە داوای ڕاگیرانی توندوتیژییەکانی لە پارێزگای سلێمانی دا کردووە.
«مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە وڵات بە قۆناغێکی دژوارو ناسک دا تێ دەپەڕێ، داوای پارێزرانی ئاسایشت و سەقامی سەرتاسەری ھەرێمی کردووەو لە دەوڵەتی ناواندیی ویستووە کە بۆ چارەسەریی ئاڵۆزیی ئێستای ھەرێم موچە دواکەوتووەکان بنێرێت.