فڕۆکه جهنگییهکانی تورکیا سنووری قهزای ئامێدییان بۆردومان کرد
شوبات 15, 2021 16:05 Asia/Tehran
نیوهڕۆی ئەمڕۆ فڕۆگە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چیای گارە و مەتین و دەڤەری نێرۆرێکان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەک لە ناحیەی دێرەلۆک بە میدیای وێستگە نیوزی راگەیاند: فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەڤەری نێرۆرێکان لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدیان بۆدوومان کرد.
هاوکات هەر نیوەڕۆی ئەمڕۆچیای مەتین و گارە چەند جارێک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوه بۆردومان کران و سوڕانەوەی فڕۆکە هەواڵگیریەکانی تورکیا له بناری گارە بەردەوام بوو.
هەر ئەمرۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندەواری قازی باتیفایان به چری تۆپباران کرد.