لە هەرێمی کوردستان دادگایەکى تایبەت بۆ کەیسەکانى گەندەڵى پێکدەهێنرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i393243-لە_هەرێمی_کوردستان_دادگایەکى_تایبەت_بۆ_کەیسەکانى_گەندەڵى_پێکدەهێنرێت
‌ ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێم لەسەر داوای دەستەی دەسپاکی هەرێم، بڕیاریدا بە پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت بە بینینی کەیسەکانی گەندەڵی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2021 10:41 Asia/Tehran
  • لە هەرێمی کوردستان دادگایەکى تایبەت بۆ کەیسەکانى گەندەڵى پێکدەهێنرێت

‌ ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێم لەسەر داوای دەستەی دەسپاکی هەرێم، بڕیاریدا بە پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت بە بینینی کەیسەکانی گەندەڵی.

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ، دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی دادوەری،  بڕیاریاندا بە پێکهێنانی دادگایەکی تاوان بۆ دادگاییکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەکانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و تایبەت دەبێت بە بینینی کەیسەکانی گەندەڵی.

ئەنجومەنی دادوەری ڕاشیگەیاند" ئەو هەنگاوە کاریگەرییەکی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراکردنی یەکلا کردنەوەی کەیسەکان لە دادگا".