دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i393506-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ھەرێمی_کوردستان
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەوپێیەش دوو کەس مردوون و 197 کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2021 12:14 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەوپێیەش دوو کەس مردوون و 197 کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “لە هەولێر 85 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەسلێمانی 47 کەس، دهۆک 56 کەس، گەرمیان پێنج کەس و ڕاپەڕین چوار کەس توشی کۆرۆنا بوون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە کە یەکێکیان لە هەولێر و یەکێکیشیان لە دهۆک بووە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 109 هەزار و 151 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەوژمارەیەش 103 هەزار و 625 کەس چاکبوونەتەوە، سێ هەزار و 521 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.