لە 24 کاتژمێری رابردوودا 4 کەس بە کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i394024-لە_24_کاتژمێری_رابردوودا_4_کەس_بە_کۆرۆنا_لە_هەرێم_گیانیان_لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 60 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکران و 107 توشبووش چاکبونەتەوە و چوار نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2021 13:22 Asia/Tehran
  • لە 24 کاتژمێری رابردوودا 4 کەس بە کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 60 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکران و 107 توشبووش چاکبونەتەوە و چوار نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە 3684 (سێ هەزار و شەشسەدو هەشتاو چوار) پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراون، 60 توشبوی نوێی تۆمارکراون،  کە 42 لە هەولێر، 4 لە سلێمانی، 11 لە دهۆک، 3 لە گەرمیان بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، 107 توشبو چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە، کە 62 لە هەولێر، 6 لە سلێمانی، 28 لە دهۆک و 11 لە گەرمیان بون، چوار توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کە 2 توشبوو لە هەولێر و دوو توشبووش لە دهۆک بوون.