نیسان 11, 2021 23:28 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بڕیاری لیژنەی بینینی مانگی ئاشکرا کرد کە سبەی دووشەممە ١٢ی نیسان تەواکاری مانگی شەعبانە و رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ەمڕۆ لیژنەی چاودێریکردنی بینینی مانگ لە پارێزگاکانی هەرێم رایانگەیاند، مانگیان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان نەبینیوە. 

لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەوبۆنەیەوە داوا لە مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان دەکەین  پابەندی رێنوێنییە تەندروستییەکان بن." 

سەرپەیڤ