شوبات 15, 2026 18:11 Asia/Tehran
  • دەرکەوتنی پێوەندیی نێردەکەی ترەمپ لەگەڵ تۆمەتباری جنسیی بەناوبانگی ئەمریکا

بەڵگەنامەکانی دۆسیەی جێفری ئاپستین، تۆمەتباری جنسی لە ئەمریکا، دەریدەخەن کە ناوبراو پێوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ نێردەکەی ترەمپ بۆ سوریا هەبووە.

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە؛ زیاتر لە ١٠٠ پەیامی ئاڵوگۆڕ کراو لە نێوان تۆم باراک، نوێنەری ترەمپ لە سوریا و جێفری ئاپستین، تۆمەتباری جنسیی ئەمریکایی، دەریدەخات کە پەیوەندییەکی بەردەوام لە نێوانیاندا هەبووە.
 تۆم باراک، لە کەسانی زۆر نزیک بە ترەمپ، زۆر پێشتر و تەنانەت هەتا چەندین ساڵ دوای سزادانی لە ساڵی ٢٠٠٨دا لەگەڵ ئاپستین لە پەیوەندیدا بووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تریش، بەڵگەنامەکانی دۆسیەکەی جێفری ئاپستین دەریدەخەن کە هیند عۆوەیس ، خانمە دیپلۆماتکارێکی ئیماراتی لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش پەیوەندی لەگەڵ ئەم تۆمەتبارە جنسییەدا هەبووە. لە دۆسیەکەی ئاپستیندا دەوترێت ئەم دیپلۆماتکارە ئیماراتییە خوشکی خۆی ناساندووە بە ئاپستین.

 

 

سەرپەیڤ