«مەسرور بارزانی» لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەلژیک کۆبووەوە
«مه‌سروور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی بەلژێک لەگەڵ «ئه‌لیکسانده‌ر دیکرو» سه‌رۆک وه‌زیرانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.
ڕۆژی چوارشەممە «مه‌سروور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی حکومەتی و بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە «برۆکسێڵ»ی پێتەختی وڵاتی بەلژیک و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.
«مەسرور بارزانی» لەسەردانەکەی بۆ بەلژیک بەگەڵ«ئه‌لیکسانده‌ر دیکرو» سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لژیک کۆبووه‌وه‌و لە بارەی پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلژیک، ڕەوشتی عێراق بە گشتی و بەردەوام بوونی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بیروڕای لەگەڵدا گۆڕییەوە.
ھەر لە دیدار‌و کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لژیکیش، ستایشی هه‌رێمی کوردستانی کرد و به هه‌رێمێکی زیندوو و کاریگه‌ر ناوی برد و ئاماده‌یی وڵاته‌که‌شی بۆ پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕی و ڕاشیگەیاند: ده‌توانین له بواری کشتوکاڵ دا هاوکاریی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین.
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لژیک ئاماژه‌ی به گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێم و حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراقیش کرد و ڕایگه‌یاند: له‌مباره‌یه‌وه له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له پێوه‌ندیدان .
له ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌دا، هه‌نگاوه‌کانی خۆپارێزی له کۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تی کوتان به ڤاکسینی کۆرۆنا تاوتوێ کرا و ئاماژه به گرنگیی دابینکرانی ڤاکسین و پێکوتە بۆ دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان و په‌نابه‌ر و ئاواره‌کانی نیشته‌جێی هه‌رێم کرا.