چۆڵ کرانی ٣٨ گوند لە باکووری عێراق دوابەدوای شاڵاوەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i397440-چۆڵ_کرانی_٣٨_گوند_لە_باکووری_عێراق_دوابەدوای_شاڵاوەکانی_تورکیا
کاربەدەستێکی پەرلەمانیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوابەدوای شاڵاوەکانی سوپای تورکیا، ٣٨ گوند لە باکووری عێراق چۆڵ کراون و رۆرێک لە مەزراکان سوتێندراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2021 13:06 Asia/Tehran
  • چۆڵ کرانی ٣٨ گوند لە باکووری عێراق دوابەدوای شاڵاوەکانی تورکیا

کاربەدەستێکی پەرلەمانیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوابەدوای شاڵاوەکانی سوپای تورکیا، ٣٨ گوند لە باکووری عێراق چۆڵ کراون و رۆرێک لە مەزراکان سوتێندراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕووداو،«ڕێڤینگ ھەروری» سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ھەینی ڕایگەیاند: دانیشتووانی ناوچەکانی باکووری عێراق دوابەدوای شاڵاوەکانی زەوینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا لە ڕەوشتێکی نالەباردا بەسەر دەبەن و بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ دێڵن.

ئەم کاربەدەستەی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سوپای تورکیا لەم دواییەدا ھەشت بنکەی تازەی لە ھەرێمی کوردستاندا دامەزراندووە.

«ھەروری» وتیشی: ئەو گوندانەی وا لە ناوچە شەڕ تێکەوتووەکان ھەڵکەوتوون، لە ڕەوشتێکی خراپ دان، بە جۆرێک کە زۆرێک لە مەزراکان سووتێندراون و لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییە زۆرێک لە گوندەکان چۆڵ کراون و خەڵکەکەی داوای زیانبایی دەکەن.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو شاندێکی پەرلەمانیی ھاوبەش لە بەغداو ھەولێر سەردانی ئەو ناوچە سەرسنوورانەی پارێزگای «دھۆک»یان کرد کە ھێرشیان کراوەتە سەر و زیانەکانی شاڵاوەکانی تورکیایان ھەڵسەنگاند.