نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ڕەئیسی کرد
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لهنامهیێکدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆکی نوێی ئێران کرد.
به پێی ھەواڵێکی کوردپرێس و بە گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی له ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆکی تازه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوێنێدا، به سه‌رکۆماری تازه‌ی ئێران هه‌ڵبژێردرا.
له نامه‌کەدا که به‌و بۆنه‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی کردووده، وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سه‌رکه‌وتن له پۆست و ئه‌رکی تازه‌یدا، هیوای خواستووه له سه‌رده‌می سهرۆکاتیهکهیدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت و بواره‌کانی هاریکاریی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌ردوولا و ناوچه‌که‌دا، فراوانتر بکرێن.